داستانی قارەمانیی پردی زەڵم 12-8-1963

.

یادی  49 ساڵەی داستانی قارەمانیی پردی زەڵم
مێژووی خەباتی گەلی کورد پڕیەتی لە داستانی قارەمانی وخۆ فیداکردن لەپێناو نیشتمان،ئەمرۆ یادی داستانێکی تری ڕۆڵەکانی ئەم گەلە دەکەینەوە کە لە رۆژی 12/8/1963 دا لە داستانێکی قارەمانانەدا بەریان بە شالاوی دوژمنی داگیرکەر کرد .کاتێ شٶڕشی گەلەکەمان (ئەیلول) لەسەرتای هەڵگیرسانیدا بوو ناوجەی هەورامان و شارەزو ر هەلەبجە ئازاد بو ،بوبو بە لانکی شۆڕش.لەم کاتەدا دوژمنی داگیرکەر چاوی بەرایی نەئەدا کە گەلی کورد بە مافەکانی خۆی شاد بێ،کاتی هاتنە سەر حوکمی حەرەس قەومیەکان بون کە زۆر فاشیستانە بیریان لە شۆڕشو مافەکانی گەلی کورد دەکردەوە،لەبەرئەوە  شالاوێکی سەرتاسەریان بۆ سەرکوردستان دەست پێ کرد بۆ داگیرکردنەوەی هەمو ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگەو شۆڕش ئازادی کردبون.فەرماندەیی کردنی ئەم شاڵاوە بە سەرکردایەتی  زەعیم سدیق مستەفا بووکە فەرماندەی لیوی 20 ی سوپای عراق بوو بۆ ناوجەی سلێمانی.لەم کاتەدا ئەم لیوایە باشترین و پڕجەک ترین لیوای سوپای عراق بوو کە ئامدەیان کرد بوو بۆ هێرش بۆ سەرکوردستان.لەسەرتای مانگی شەشی 1963 وە دەستیان بەشالاو کرد شەلم کوێرم هیچ نابوێرم کەوتنە تۆپبارانی هەموو ئەو گوندانەی کە لەنزیک جادەی قیر بون لە دەوروبەری سلێمانی،تاهاتنە سلێمانی قەسابخانەیەکیان لە ناوشاری سلێمانی ئەنجام دا،پاشان جەندگوندێکیان لە نزیک سلێمانی تەخت کرد وەک گوندی قەرتوغان کە تا دوای ڕوخانی سەدامی فاشی ئاوەدان نەکرابویەوە ،ئیستا لەگەڵ شاری سلێمانی تێکەڵ بوە.ئینجا بەرەو شاری دەربەندی خان بەرێکەوتن لە گوندی (سیدارە) لەنزیک دەربەندی خان 32 کەسی مەدنیان بەبێ تاوان گوللە باران کرد بۆ جاوترسێنی خەڵک و شۆڕش،لەدوای گرتنی شاری دەربەندیخان لە مانگی تەموزی ئەوساڵەدا،ئینجا ڕوی هێڕشەکانی بەرەو هەلەبجەو شارەزو نا بۆ گرتنەوەی ئەو ناوجانە لەژیر دەست پێشمەرگە بوون،دوای ئەوەی هاتە سەیدسادەق،شۆڕش پلانی دانا بۆ ئەوەی بەرگری بکات و نەهێڵێ هەلەبجە داگیربکاتەوە،بڕیار درا لە پردی زەڵم سەنگەر لێ بدرێ ئەو شوێنە بکرێ بە بەرەی شەڕ،هەرچەندە شۆرشو پێشمەرگە لەوکاتەدا تەنها خاوەنی خراپترین چەکی ئەوسەردەمە بو،هەندی خەڵکیش بەجەکی خۆی شەڕی دەکرد،یانزەتیرو پینج تیر،تاپڕ،ڕەشاشی برێن ،،،،هتد دوای لیدانی سەنگەر لەو شوێنەدا، وەبڕینی جادەی سەرکی و ئاژین کردنی ئاو بەو ناوەدا  بەحساب تاکو دەبابەکان بچەقن نەتوانن پێشرەوی بکەن..
هێزی دوژمن کە پێکهاتبولەلیوی 20 سوپای عراق بە فەرماندەی زەعیم سدیق،هەروەها هەریەک لە نزار خەزرەجی ئەوکات ئەفسەری یەک بوە.هەروەها تارق هاشمی کە لێپرسراوی کەتیبەی تۆپ هاویشتن بوە بەپلەی ئەفسەری یەک،دەیان دەبابە  ڕویان کردە هەلەبجەو شارەزوو بە پشتیوانی دەیان فڕۆکەی جەنگی لەئاسمانەوە لەپردی زەڵم بەرەنگاری  شەڕێکی دەستەو یەخەی پێشمەرگە بونەوە کە بڕیاریان دابو مەردانە شەڕی داگیرکەر بکەن بۆ پاراستنی خاکی کوردستان وە دروشمی کوردستان یان نەمانیان هەڵکردبوو.پاش ئەوەی لە ڕۆژی 12 ئاب شەڕ تا ئیورە بەردەوام دەبێ سوپای داگیرکەر ناتوانێ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە تێپەڕ بکات لە ڕۆژی دوایی 13/8 هەمدیسان دوژمن گوڕ ئەداتەوە خۆیی هیرش دەکات،ئیتر بەرگری پێشمەرگە کەم دەکات چونکە چەندین کەسیان لێ شەهید دەبێ  و فیشەک و نان ئاویان پێ نامێنی و کەسیش نیە کە کۆمەکیان بکات و بێت بەهانایانەوە جونکە لەگەڵ شەڕی دەستەو یەخەی پێشمەرگەدا ،تۆپارانی دەبابە و مەدفەعی و فڕۆکەکان بۆ گوندەکانی دەروبەر بەردەوام دەبێ ،ئیتر بەم شیوە سوپای دوژمن لەپردی زەڵم تێ ئەپەری تا ناو شاری هەلەبجە ناوەستی لەگەڵ ڕۆشتنی دا تۆپبارانی بەردەوام بۆ گوندەکان هەبوە،،
ئەم داستانە ی پردی زەڵم بەخوێنی گەشی 12 شەهید تۆمار کرا کە سەرقافڵەی شەهیدەکان نەمر(محمەد ئەحمەد حەملە) ناسروا بەحمەگوڵپی بو،حمە گوڵپی لە شەڕی دەستەو یەخەدا لەگەڵ دەبابەو تۆپو فرۆکەی دەژمن تا دوا فیشەک لە سەنگەری پێشەوە دەجەنگێ پاش ئەوەی فیشەکی نامێنێ لەسەنگەرەکەی هەلناسێ و سوێندەخوات بە خواو بەکوردستان کە خوی بەخت بکات لەپیناو سەربەرزی گەلەکەی، تاکو دەبابەکانی دوژمن نزیک دەبنەوە لەسەنگەرەکەی ئینجا بەخەنجەرەکەی هەل دەکوتێتە سەردەبابەی دوژمن و  عەدەد دۆشکەی سەردەبابەکە بەخەنجەر دائەپاجی،بەلام مەخابن دەبابەیەکی تر لە دواوە بەدۆشکە تەقە ی لێ دەکاتو شەهیدی دەکات..
پاش ئەوەی کە سوپای داگیرکەر ئەم هەڵمەتە قارەمانانەی شەهید حمەگولپی دەبینن سەریان سوڕ دەمێنێ ،هەرلەبەر ئەمەش بو هێرشەکەیان ئەوڕۆژە دەوەستێنن و بەرەو سەیدسادەق دەکشێنەوە بۆ سەربازگەکەیان،لەگەڵ کشانەوەی خۆیان تەرمی پیرۆزی شەهید حمەگوڵپی لەدوای دەبابەیەک دەبەستن و ڕای دەکێشن لەپردی زەڵمەوە تاکو ناو سەیدسادەق، لەناو بازاڕدا تەرمەکەی فڕێ ئەدەن تاکو خەڵکی کوردستانو ناوجەکەی پێ جاوترسێن ،،پاش مانەوەی تەرمەکەی  بۆ ماوەی ڕۆژێک لە سەرجادەکەی ناو سەیدسادەق ،ئیتر خێرخوازو موسڵمانان دەچن تەکلیف لە فەرماندەی سەربازگەکە دەکەن کە گوناهە ئەو تەرمە لە و جادەدا فڕی بدرێ خوا قبوڵ ناکات  ،ئیتر فەرماندەی سەربازگەکەی سەیدسادق فەرمانیان پێ ئەدا کە بچن لە گۆڕستانی سەید سادق بینێژن،ئەوانیش هەر بەجلو بەرگەکەی بەریە وە دەی نێژن بێ ئەوەی دەست لەهیچی بدەن(مەلا محمەد مەلاساڵح شارەزوری  لەگەڵ پیاو ماقولانی سەید سادق هەستابون بە م کارە)**
ڕاکێشانو شێواندنی تەرمی شۆڕشگێرانی کورد لەلایەن داگیرکەرانەوە بوە بەکەلتور ی دگیرکەران  بێ گوێدانەهیچ یاساو ڕێسایەکی جەنگ و مافەکانی مرۆڤ،لەوکاتەوە تائیستاش بەردەوامە لە هەمووبەشەکانی کوردستان دوبارەو جەن بارە بۆتەوە و دەبێتەوە..              بەم شێوە شاڵاوی سوپای عراق بەردەوام دەبێ پاش گرتنەوەی هەلەبجە  ڕوو لەهەورامان دەکات  تا کو بەردەم بیارە دەروات بەلام بەرەنگاری شەرو بەرگری پێشمەرگە دەبێتەوە ناجار بە پاشەکشە دەکری چەندین دەبابەی تیک دەشکێ و دەگەرێتەوە،، لەکاتیکدا بەردەوام تۆپباران هەبوە لەگەڵ بۆردومانی فرۆکەی جەنگی بۆ گوندەکانی ناوجەکە کە جەندین خەلکیان بەبی تاوان شەهید کردوە،سەرەرای کوشتنی بە عەمدی ئاژەلی گوندنشینان  (مەڕو بزن..هیستر...هتد٠)بە بۆردومانی فڕۆکە،،تاکو پشتیوانی شۆرس کەم بکەنەوە
لێرەدا دەمەوێ کورتەیەک لەژیانی شەهیدحەمەگوڵپی باس بکەم بۆ مێژوو
شەهیدی نەمر ناوی (محمەد ئەحمەد حەملە) یە لە ساڵی 1930 لە گوندی گوڵپ ی ناوجەی هەورامان جاوی بەژیان هەڵ هێناوە لەخێزانێکی جوتیاری مامناوەند،،خراوەتە بەرخوێندن تاکو پۆلی پێنجەمی سەرتایی خوێندوە لەگوندەکەی،،خویندنی سەرتایی لەزەمانی مەلیکیدا تا پۆلی پێنجەم بوە  شەش نەبوە،،لەبەر نەبونی قوتابخانەی ناوەندی دریژەی بەخویندن نەداوە،،شایانی باسە لە گوندی گوڵپ قوتابخانە لە ساڵی 1932 کراوەتەوە،، شەهید حمەگوڵپی سالی 1951 خێزان پێک دەهێنێ و لەسالەکانی 1957 دەبێت بەپۆلیس واتە زەمانی مەلەکی بوە،،هەرلەو کاتەدا دجیتە دەورەی کاتب تەحقییقەوە جونکە خوێندەوار بوە،پاش تەوا بونی دەگەرێتەوە مەخفەری سنوری لە سۆسەکان لە هەورامان،،لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول 1961 ناوجەی هەورامان بوە لانکی پێشمەرگەو شۆڕش،پێشمەرگە پەیدابوو،شۆرش گەشەی دەکرد لەبەرئەوە پیوستی بە ناوچەی ئازاد کراو بوو،لەم کاتەدا چەندین جار هیرشیان دەکرد بۆ گرتنی مەخفەری سۆسەکان بەلام بێ سود بو پێشمەرگە نەی ئەتوانی بیگرێ ،تەنانەت جارێکیان کەمینیان دانابو لە سەی سەلام کە بدرێت لەو سەیارەی کە چوە مووجە بێنێ بۆ مەخفەری سۆسەکان لەهەلەبجەوە، بەڵام هەمدیسان بەهۆ ئازایەتی حمەگوڵپی نەیان توانی بو دەست بگرن  بەسەر موچەکەدا،وە پیشمەرگەیان شکاندبو حلمی شەریف یان بریندار کردبو کە فەرماندەری پێشمەرگەکان بو..،،پاش ئەوەی پیشمەرگە بێ هیوا دەبێ لە گرتنی مەخفەری سۆسەکان بەهێز،،بیر لەوە دەکەنەوە کە بزانن چۆن ڕیکخستنەکانیان دزە بکاتە ناو پۆلیسەکانی ناو مەخفەرەکە،،پاش پرسینو بەدواداجون دەزانن کە حمەگوڵپی خزمی حاجی ئەولەیە لە تەوێلە لەڕیگەی ئەوەوە حمەگوڵپی دەبێت بە پارتی و پەیوەندی دەکات بەڕیکخستنەوە لە گەڵ جەند هاوڕیەکی تریدا وەک مامۆ کەریم هاواری،،لەدوای جەند مانگێک پاش دانانی پلانێک بۆ بەدەستەوەدانی مەخفەرەکە  لە  نیوەی سالی 1962 دا دەبێت،،پێشمەرگە بەنهینی لەگەڵ شەهید حمەگوڵپی و هاوڕیکانی ڕیک دەکەون  کە هیرش بکەنو ئەوانیش لەکاتی هیرشدا دەرگای مەخفەر دەکەنەوە ،،بەم جۆرە مەخفەری سۆسەکان دەگیرێ و شۆڕش چەندین جەکو ئازوقەی باشی دەست دەکەوی ورەی شۆڕش و پیشمەرگە و خەڵکی شۆرش گێر لەناوجەکەدا بەرز دەبێتەوە،دوای گرتنی مەخفەری سۆسەکان حمەگوڵپی چەکی پیشمەرگایەتی دەکاتە شان کە پێشتریش لە ڕیکخستندا کاری کردبوو،واتە لە نیوەی دوەمی ساڵی 1962 دەبێتە پیشمەرگە
دوای گرتنی مەخفەری سۆسەکان،بەجەند مانگێک مەخفەری بیارەش دەگیری،،پاشان مەخفەری خورمالێ بەهیزی پیشمەرگەو بەرگری میللی دەگیرێ(هاوکات لەگەڵ پێشمەرگە شۆڕش هێزی بەرگری مییللی دروست دەکرد لە ناوجەئازاد کراوەکان ئەمانە خەڵکیکی شۆڕشگێڕو دلسۆز بون کە بەجەکی خۆیان بەرگریان لەولات دەکرد)..ئیتر وای لێهات هەموناوجەی هەورامان و شارەزو بەدەست شۆڕشەوە بو تەنها ناوەندی شارەکان مابوو،،بەم شێوە لەهەمو کوردستان دەگوزەرا،شاری هەلەبجە بەشەودا بەدەست پێشمەرگەوە بوە تەنها حکومەت لە سەرا پۆلیسخانەکاندا هەبوە،تەنانەت بەڕۆژدا گەرکی کانی ئاشقان جێگەی پێشمەرگە بوە میری نەی وێراوە بچێتە ئەو گەرەکە......لەبەرئەوە حەرەس قەومیەکان لەسالی 8 شوبات 1963 پاش کودەتایەک هاتنە سەرتەختی حوکمرانی عراق،ئەم گەشە سەندنەی شۆڕشی کوردیان پێ هەرس نەدەکرا ،بۆیە هەستان دەستیان کرد بەشالاوێکی سەرتاسەری بۆ کوردستان ،(
کە لەسەروە ئاماژەم پێ داوە)،،
حمەگوڵپی لەژیانی پێشمەرگایەتیدا زۆر ئازاو جەسور بوە لەشەڕی زمناکۆ بەشداری کردوە،،زۆربەی ناوجەکانی هەلەبجەو شارەزو گەڕاوە،لەهەر شوێنێک چوبێت توانویەتی لەناودلێ خەڵکدا جێ خۆی بکاتەوە،،داستانی پردی زەڵم و گیان فیدایی شەهید تائیستاش لە ناو دڵو دەرونی خەڵکی ناوجەکەدا ماوە بەتایبەت شارەزوو کە جێگەی سەرسوڕمانی ئەو خەڵکەبوو چۆ ن کەسێک ئەوەندە بوێر بێت بەخەنجەر پەلاماری دەبابە بدات ،ئەو جێرۆکە تائیستا وێردی سەرزمانی خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوجەکەیە کە دەی گێڕنەوە ،لەبەر لێهاتویی حمەگوڵپی پلەی سەرپەلی ئەوکاتی پێدراوە،هەروەها کرابو بەسەرپەرشتی کەری بەرگری میللی ناوچەکە
پاش شەهیدکردنی و ناشتنی لەگۆڕستانی سەیدسادق،،لەکۆتایی سالی 1963 دا هودنەیەک رادەگەیەنرێ لەنیوان شۆڕش و میریدا،لەم کاتەدا بنەماڵەی شەهید هەڵدەست بە هێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی ئەم شەهیدە بۆ زێدی خۆی لەگوندی گوڵپ،،ئیستاش گوڕەکەی لەویە
شەهیدی نەمر پاش خۆی چوار کوڕ بەجێ دیلێ بۆ کوردستانەکەی،،کورەکانیشی بەڵێن یان داوە بە باوکیان و بەخاکی کوردستان کە هەمیشە دڵسۆزی خاکو گەلەکەیان بن ڕیگەی پڕ شانازی باوکیان وون نەکەن،و هەردەم لەخزمەت گەلی کوردستان بن..
بنەماڵەی شەهید حمەگوڵپی لە بەخشینی شەهید بۆ کودستان بەردەوام دەبن هەر لەساڵی1978 برایەکی بەناوی ئەسکەندەر کە لەدایک بوی 1951 دەبێت لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیر دەکری و لە موسڵ لەسیدارە ئەدری
پاشان کوڕی شەهید بەناوی  نامق محمەد ئەحمەد 1956  لەشۆڕشی گولان دەبێت بەپیشمەرگەو لەشەرێکی نەخوازراودا شەهید دەبێت
هەروەها خێزانی شەهید حمەگولپی بەناوی حەفسە سەلیم  و کوڕیکی تری بەناوی ماماۆستا تاریق محمەد لەگەڵ خیزانەکەی و منالێکی لە کیمیابارانی هەلەبجە دا شەهید دەبن...بەمشێوە ئەم بنەمالە شۆڕشگێڕە بەردەوم دەبن لە وەگەر خستنی ماکینە شۆرش تا گەیشتن بەئازادی،،ڕێگەی پڕ سەروەری باوکی شەهیدیان چۆڵ ناکەن  ..دو کوڕی تری دەمێنی ئەوانیش پەیوەندی دەکەن بەشۆڕشی نوێ گەلەکەمانوە دوای هەرەسی شۆرسی ئەیلول کەهەردوکیان دکتۆرن و لەڕیزەکانی هێزی پیشمەرگە وەک دکتۆر بەشداری شۆڕشی نوێ دەکەن تاکو ئیستاش بەردەوامن لە خزمەتی گەلەکەیان.....
لەکۆتایدا  سەری ڕیز بۆ شەهیدانی پردی زەڵم  و سەرجەم  شەهیدانی ڕاستەقینەی گەلەکەمان دائەنەوێنین و یادیان هەردەم بەرزو بەڕیزە
                                                                                         
                                                             ئامادەکردنی   د.ناجح حمەگوڵپی
                                                            11/8/2012 هەلەبجە

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ